شەمامە یان (شەمامكەی) بۆن خۆش

شەمامە یان (شەمامكەی) بۆن خۆش
رەوەند بەختیار
هەر كەسێك چووبێتە لادێ و گوندەكانەوە یان هەر بێستانێكی دێمێ یا ئاوی بە دڵنیاییەوە شەمامەی بینیوە، كە بۆنێكی زۆر خۆشی هەیە، دیارە رێگەی پێگەیشتن و پەیدابوونی شەمامە دوو جۆرە، یەكێكیان ئەوەیە كە جووتیار لەگەڵ بێستان و شیناییەكەی خۆی دەیچێنێت بە تۆو زیاتر لەگەڵ بەرهەمە سەوزەییە هاوینەییەكان دەچێنرێت، هەر لقێكیشی نزیكەی هەشت تا دە شەمامەی قەبارە جیاواز دەگرێت، یان ئەوەتا هەندێ جار لەگەڵ بێستان و بڕكی كاڵەك(گندۆرە) دەڕوێت، جاری واش هەیە لەگەڵ هەر بارێكی گندۆرە چەند دانەیەكی تێدایە، رەنگە لە زۆربەی ناوچەكان بڕوێت، بەڵام بە زۆری ئەو ناوچەیەی كە لێی دەڕوێت ناوچەی دەشتی شەمامكە، هەر بەو ناوەوە ناونراوە، چونكە شوێنێكی باش و چاك و دەوڵەمەند بووە بە بەرهەمی شەمامە، ئەوەی شایەنی باشە شەمامە یان شەمامكە لە قەبارەدا جیاوازە، هەیانە بچووكە بە قەبارەی هێلكەیەك و هەشیانە گەورەیە بە قەبارەی گندۆرەیەك ئەبێت لە شێوە تا رادەیەك لە گندۆرە دەچێت بەڵام لە شەمامە تەنیا لە رووخسار بە كاڵەك دەچێت ئەگینا ناخورێت و هەر بۆ جوانی و بۆن خۆشییە چونكە بۆنێكی زۆر خۆشی هەیە بۆ ماوەی نزیكەی رۆژێك دەمێنێتەوە، جاران لە دووكانەكانی سەوزەو میوە بەدەست دەكەوت، بە دانە بوو نەك بە كیلۆ، دوو دانە بە دینارێك.
Top