كاریگەریی رەنـگ و ماكیاژی لێو

كاریگەریی رەنـگ و ماكیاژی لێو
شێوازی تازە لە مۆدەی لێو یەكێكە لە سەرەكیترین گۆڕانكاری بۆ جوانیەكی رەها، كە لە رێگەی رەنگی لێوەوە دەتوانین شایستەترین مۆدەی جوانی بەدی بكەین بۆ ماكیاژی رووخسار. كاریگەریی جوانی لێو پابەندە بە رەنگ و شێوەكەی، كە دەتوانین سوودێكی تەواو وەربگرین لە جۆری رەنگ و شێوازەكانی ماكیاژی لێو، كە بەهۆیەوە سیمای رووخساری ماكیاژەكەت دیاری دەكات، هەر رەنگێكیش جۆرە مانا و دیمەنێكی هەیە، بۆیە هەر خانمێك دەتوانێت ببێتە خاوەن ئەو جۆرە ماكیاژەی مەبەستیەتی، لێرەشدا كاریگەریی رەنگەكان لەسەر رەنگی پێست و رەنگی چاو دەوەستێت، بەڵام دەبێت خانمان ئەوە بزانن كە ئەو رەنگەی لەگەڵ گشت جۆرە ماكیاژێك دەگونجێت، رەنگی پەمەیی و سوور و قاوەییە بۆ رەنگی لێو، كە ئەو جۆرە رەنگانە دیمەنی خۆیان لە دەست نادەن لە كاتێكدا رەنگی دیكە، نەشونمای جوانیی لێو دەگۆڕن. لایەنێكی دیكە لە جوانیی لێو، ئەویش شێوازی هێڵكاریی لێوە، بە هۆی ئەو جۆرە ماكیاژەش، خانمان دەتوانن سنوورێك بۆ جوانیی لێویان ئامادە بكەن، ئەوە لە رێگەی دانانی هێلكارییەكی تەواو لە ژێرەوە و سەرەوەی لێو، زیاتر كاریگەری و جوانیی لێو،دەكەوێتە سەر لێوی خوارەوە، ئەمەش جۆرێك لە سەرەنجڕاكێشی و جوانییەكی رەها نیشان دەدات،
Top