پێڵاوی پاژنە بەرزی درەوشاوە وەك ئێكسسوارێكی نایاب

پێڵاوی پاژنە بەرزی درەوشاوە وەك ئێكسسوارێكی نایاب
جوانی ئێكسسواری سەرەكی، بەشێكە لە نواندنی دیمەنێكی شیاو و تایبەت لە دیمەنی جوانی جەستەوە، بەمەش خانمان سوودێكی گەورە دەبینن لە دانانی جوانترین ستایلی ئامادەكراو، یان ئەو خانمەی دەیەوێت بە گوێرەی تایبەتمەندیی خۆی كار لەسەر ئەو ستایلە بكات، وەك ئەوەی جوانترین جۆرە پێڵاوی پاژنە بەرز بۆ ئەو وەرزە هەڵبژێرین،بۆیە پێڵاوە پاژنە بەرزەكان ئێكسسوارێكی سەرنجراكێش و جوان بووە بۆ دەرخستی جل وبەرگ و جوانیی خانمان، هەروەها خانمان پێلاوە پاژنە بەرزەكان بەكادێنن لەگەڵ ئەوەی زیانەكانیشی دەزانن ئەم شێوازە پاژنەبەرزانە نایابترین جۆری پێڵاوی پاژنە بەرزن كە لەگەڵ جلوبەرگی سپۆرتی كابۆی جینز و تیشێرت و تەنانەت لەگەڵ جلی خانەدانی و بۆنەكانیش وەك جلی كوردی و كراسی درێژ و بەدلەش بەكاردێت، ئەوەی ئەم پاژنە بەرزانەی جوانتر كردووە ئەوەیە، لەگەڵ رەنگە سەرنجراكێشەكانیان شێوەیەكی درەوشانەوەیان هەیە یان دەتوانین لەگەڵ قردێلەیەك بەسەریەوە كە بۆ جوانتر دەرخستنە ببەستین، بۆئەوەی لەو جوانیی ئەو پێڵاوانە بێبەش نەبن لەبەر زیانەكانی پێڵاوی پاژنە بەرز، ئەوە دەتوانن بۆ ماوەیەكی كەم و بۆ چەند شوێنێكی دیاری كراو بەكاری بێنن.
Top