هەنگاوەكانی بەستنی قژ بە وێنەوە

هەنگاوەكانی بەستنی قژ بە وێنەوە
لەم چەند وێنەیەدا، چەندین جۆرە هەنگاوی سادە و ساكار دەبینن، كە لە ئەنجامدا دەبێتە یەكێك لە جوانترین مۆدەكانی قژی بەستراو، تەنانەت بە شێوەیەكی گەورە دەردەكەوێت و بە چەند هەنگاوێكی بچووكیشەوە ئامادە دەكرێت، بۆ سوود وەرگرتن لەو جۆرە قژە، دەتوانین لەگەڵ یەكە بە یەكەی هەنگاوەكاندا كار بكەن و بەمەش قژێكی مۆدە بەستراوی جوانت بۆ دەردەكەوێت، هەنگاوی لەم جۆرەش دەبێتە رێگەیەكی یارمەتیدەر بۆ خانمان كە بە ساناترین رێگە، قژیان بە مۆدەیەكی جوان و رازاوە ئامادە بكەن
هەنگاوەكانیش بەم جۆرەوە دەبێ:
- سەرەتا بە شانەیەك قژت بە تەواوی خاو بكەوە.
- دواتر بیكە بە دوو تەڵی گەورە و لە نزیك یەكەوە.
- پاشان دوو تەڵی دیكە لەسەرەوەی ئەو دوو تەڵەوە بهێنە و بیخەرە ناو یەكدی تاوەكو تێكەڵ ببێت.
- دەبێ پاشان ئەو دوو تەڵەی سەرەوە، ئاراستەكەی بەرەو ژوورەوە بێت، واتە بچێتەوە ناو دوو تەڵە سەرەكەییەكەوە، كە لە سەرەتادا ئامادەمان كردبوو.
- پاشان دەتوانیت بە دڵی خۆت چەند تەڵ یان چەند لوولت دەوێت، لەسەر یەكەوە كاری لەسەر بكە و بیخەرە ژوورەوەی دوو تەڵە سەرەكییەكە، كە كاری ئەو دوو تەڵە بەستان و گرتنی تەڵەكانی دەرەوەیە، دەكرێ لە ژوورەوەش بە تۆقەیەكی قژ بیبەستیت.
Top