قەڵای بانــــــــــــــــــەمان (خانزاد)

قەڵای بانــــــــــــــــــەمان (خانزاد)
شوێنەوارە كۆن و دێرینەكانی كوردستان، بە چەندین شێوەی سەیر و جوانەوە ماون، تەنانەت ئەمڕۆش چەندەها لێكۆڵینەوە و دیراسەی لەسەردا دەكرێ، لەگەڵ ئەوەشدا وەك ئاسەوارێكی مێژوویی كە ئەمڕۆ بۆتە سەرچاوەی شوێنێكی گەشتیاری بۆ خەڵكی كوردستان و دەرەوە، قەڵا دێرینە كۆنەكان لە كوردستان بۆ چەندین مەبەست دروست كراون، لەوانە بۆ بەرگری و بنكەی سەربازی، یان بۆ شوێنی نشینگە و ژیان بەسەر بردن بووە، شێوەی قەڵا لە كوردستان زیاتر لە شوێنێكی بەرزایی دروست كراوە، یان شوێنێكی بەرچاوی هەبووە كە كۆنترۆڵی بینینی دەوروبەری خۆی بە ئاسانی دەكات، یەكێك لەو قەڵا كۆنانەی كە تاوەكو ئەمڕۆش ماوە، قەڵای بانەمان یان بە قەڵای خانزاد ناسراوە. مێژووی ئەو قەڵایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیماراتی سۆرانییەكان، بیرۆكەی ئەو قەڵایە لەلایەن میر سلێمان بەگ و شاژنە خانزاد بووە و لەوكاتەی كە میری سۆران دەسەڵاتی گرتۆتە دەست و ئیتر هەڵساون بە دروست كردنی ئەو قەڵایە، شوێنی ئەو قەڵایە دەكەوێتە نێوان هەولێر و شەقڵاوە، بەرزی ئەو قەڵایە دەگاتە (40) مەتر و بە دووری (22) كیلۆمەتر لەشاری هەولێرەوە دوورە، شێوەی دروستكردنی قەڵاكە بە بیرۆكەیەكی ئەندازەیی جوانەوە دروست كراوە، ئەمەش وادەكات كە تاوەكو ئەمڕۆش بمێنێ و نەكەوێ، پێكهاتەی ئەو قەڵایە لە بەردی چیایی دروست كراوە و لە هەر چوار لایەكانی ئەو قەڵایە گومەزێكی بازنەیی هەیە، كە ئەو چوار گومەزە شوێنی چاودێری و پاسەوانان بووە.
Top