تۆپ و دەهۆڵی مانگی رەمەزان!

تۆپ و دەهۆڵی مانگی رەمەزان!
مانگی ڕەمەزان وەك مانگێكی پیرۆز و خێر و بەرەكەتە بۆ گشت موسڵمانان، هەروەها یەكێكە لەو مانگانەی كە خەڵك ڕوو لە ڕۆژوگرتن و خواپەرستیی زیاتر دەكەن، لە سەردەمی پێشوودا بەهۆی نەبوونی ئامێری بڵندگۆوە، شێوازی دیكەیان بەكاردەهێنا بۆ هەڵسانی خەڵك و ئاگاداركردنەوەیان لە بانگی ئێوارەوە، بۆیە بۆ بەیانیان دەهۆڵیان بەكاردەهێنا كە نەریتێكی كۆنە و لە ناو كوردیش ئەو كارە كراوە، هەروەها سەبارەت بە ئێوارانیش، هەڵساون بە دانانی تۆپێك كە دەنگێكی گەورەی هەبووە، لەگەڵ خۆر ئاوابوون ئەو تۆپەیان دەتەقاند و ئیتر بە دەنگە بەرزەكەی گشت خەڵك ئاگاداری دەبوون لەوەی كاتی ڕۆژوو شكاندنە، لە كوردستانیش ئەو لایەنە هەبووە و تاوەكو ساڵانی پەنجاكانیش، بەڵام دواتر بەهۆی دەركەوتنی بڵندگۆی مزگەوتەكان و ئامێرەكانی گەیاندن و ئامڕازەكانی ڕاگەیاندن، توانرا ئەو كێشەیە بە سادەیی چارەسەر بێ، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەولێر و لە زۆربەی شارەكانی كوردستان تۆپ دانراوە بۆ ئاگاداركردنەوەی خەڵك، ئەو تۆپەش لە ساڵی (1952) لە هەولێر هەبووە و لە ئاگاداركردنەوەی خەڵك و هەروەها دیمەنێكی جوانیش بووە كە لە شوێنە گشتییەكاندا دادەنران، لەگەڵ دەركەوتن و پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا، ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ لە ماڵەكاندا دەتوانرێ كات و ساتی بانگەكان دیاری بكرێ یان بە ئاسانترین شێوە بزانرێ، كەچی تاوەكو ئێستاش بەزمی دەهۆڵەكە هەر ماوە و تەنانەت بۆتە مایەی بێزار كردنی خەڵك، چونكە لە ئەمڕۆدا جۆرەها ئامێری كاتدانانەوە هەیە و دەتوانی بە گۆرانییەكی خۆش كە خۆت ئامادەی بكەی، بانگت دەكات و بەبێ ئەو گرم و بەزمەی دەهۆڵەكان.
Top