سەندڵ و پێڵاوی پاژنە بەرزی باریك بۆ خانمان

سەندڵ و پێڵاوی پاژنە بەرزی باریك بۆ خانمان
هەندێك لە خانمان هەڵە دەكەن لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و پۆشتە و ئێكسسوارەوە، ئەمەش كار دەكاتە سەر شێواندنی جوانیان كە تا چەندە ڕێك و بەرچاو بن لە گشت لایەنێكەوە، بەڵام ئەو هەڵەیە كاریگەری نێگەتیڤی دەبێ لەسەر جوانی و كارامەیی لە هەڵبژاردنەكانی كەرەستە و ئێكسسواری جوانكارییەوە، ئەگەر نموونەی پێڵاوی خانمان وەربگرین، كە كەرەستەیەكی سەرەكی و بەرچاوە بۆ دابینكردنی گەورەترین بەهای جوانی بۆ بەشی خوارەوەی جەستەی خانمان، لە ڕێگەی پێڵاو و سەندڵەوە، كە لە وەرزی هاویندا بە شێوەیەكی سەرەكی و كراوە دەردەكەون، دەتوانین سوودێكی گەورەیان لێ وەربگرین لە ئامادەكاری و گونجاندنی جوانی نێوان جلوبەرگ لەگەڵ سەندڵ یان پێڵاوە كراوەكاندا ڕێكبخەین. لە كوردستان خانمان گرنگی بە پێڵاوی پاژنە بەرز و گەورە دەدەن، ئەمەش وەك هۆكارێكی ناشیاو كار دەكاتە سەر شێواندنی جوانی، چونكە پێڵاوی گەورە یان پاژنە بەرزی ئەستوور، یەكێكە لەو مۆدانەی كە ناشیاوە، ئەگەر لەگەڵ هەر جلێك بیپۆشی، هەمان ئەو ناگونجاندنە دەدات كە لە شێوە گەورەكەیەوە دەردەكەوێ. دەتوانین لە جیاتی ئەوە، شێوازێكی دیكەی مۆدەی پێڵاو هەڵبژێرین كە هەمان شێوە و دیكۆری هەیە، بەڵام هەندێك جیاوازی دیكەی هەیە، ئەوانیش كە پاژنە بەرزە، بەڵام پاژنەكەی ئەستوور نییە و لە تەلێكی باریكەوە پێكهاتووە، هەروەها لە شێوەی پێشەوەی پێڵاوەكەوە، كراوەیە و پەنجەكانی قاچ دەردەكەوێ و ئەمەش ڕێگەیەكە بۆ سەرنجڕاكێش بوون و جوانییەكی ناسك.
Top