ماكیاژی پێڵووی چاو

ماكیاژی پێڵووی چاو
ئەو خانمانەی كە چاویان ڕەنگێكی تایبەتی هەیە، جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕەنگە سادەكان، مەبەستمان ئەو ڕەنگانەی كە لەگەڵ گشت جۆرە ماكیاژێك گونجاو نابێ، بۆیە باشتر وایە دەبێ جۆرە ماكیاژێكی دیكە هەڵبژێرن تاوەكو لەگەڵ ڕەنگی چاویان بگونجێ، ئەوەی باسی دەكەین زیاتر ماكیاژی چاوەكانە و زیاتریش ڕەنگی پشت چاوە لە هەندێك حاڵەتدا ڕەنگی پشت چاو و ڕەنگی چاو جیاواز دەبێ و ئەمەش وادەكات كە نەگونجاندن لەنێوان دوو ڕەنگ دروست ببێ و شێوەی ماكیاژەكە بەهای جوانی خۆی لە دەست بدات و هەروەها ڕەنگی چاویش ون بكات، ئەوانەی ڕەنگی چاویان شین و سەوزە، دەتوانن لەگەڵ پشت چاوی ڕەنگاوڕەنگ گونجاندن دروست بكەن، چونكە ڕەنگاوڕەنگەكە لەگەڵ ئەو دوو جۆرە ڕەنگە خۆی دەگونجێنێ و دیار دەبێ، سەبارەت بەوانەی ڕەنگی چاویان ڕەشە، دەكرێ لەگەڵ ڕەنگی چاوی ڕەش، شێوازی ماكیاژی پشت چاوی ڕەنگی سپی و پەمەیی و وەنەوشەیی و قاوەیی و یان با بڵێین لەگەڵ زۆربەی ڕەنگەكانەوە گونجاو دەبێ، چونكە ڕەنگی ڕەش لەگەڵ سەرتاپای ڕەنگەكانی دیكە خۆی دەگوزەرێنێت، ئەوانەی ڕەنگی چاویان قاوەیی یان هەنگوینی یان كاڵە، بۆ ئەوانە كێشەیان بۆ دروست دەبێ لە هەڵبژاردنی ڕەنگی پشت چاوەكانەوە، چونكە لەگەڵ ئەو سێ ڕەنگەوە، تەنیا چەند ڕەنگێك هەن جوانی خۆیان دەدەن، مەبەست لەوەش ئەگەر ڕەنگی چاو قاوەیی یان هەنگوینی یان كاڵ بێ، ناكرێ ڕەنگی پشت چاو پەمەیی یان وەنەوشەیی بێ، چونكە دەبێتە هۆی شێواندنی جوانی ڕەنگی چاوەكە، بۆیە پسپۆران دەڵێن لەگەڵ ڕەنگی قاوەیی و هەنگوینی و كاڵ، دەتوانین ڕەنگی كاڵ یان كراوە بەكاربهێنین وەك: ڕەساسی – شینی كاڵ- شین، هەروەها بەكارهێنانی هێڵێكی ڕەش لەنێوان برژانگ و پشت چاو، تاوەكو جیاكاری بكات لەنێوان ئەو ڕەنگەوە، تەنانەت دەبێ هێڵێكی سادەی ڕەش لە ژێرەوەش هەبێ بۆ زیاتر ڕازاندنەوەی ئەو جۆرە ماكیاژە.
Top