جلێك لەسەوزە!

جلێك لەسەوزە!
بیرۆكەی جوان لەهەر كارێكی جوان و سەیرەوە دەست پێدەكات، تەنانەت دەبێتە بەرهەمێك گە جێگەی بایەخ و گرنگی بێ، وەك دروستكردنی كەرەستە و كەلوپەل لەجۆرێكی دیكە شێوە دروست كردنە ئاساییەكەی خۆیەوە، مەبەست لەوەشدا وەك دروستكردنی جلوبەرگ لەسەوزەو میوە! ئەمە دەبێتەە بیرۆكەیەكی سەیر كاتێك وا بیر بكەیتەوە كە چۆن جلوبەرگ لەسەوزەوە دروست بكرێ، بەڵام ئەوەش شتێكی ئاساییە لەلای دیزاینەرێكی جلوبەرگی بەناوبانگی وڵاتی پورتۆگال بەناوی (سافیۆ باولیتا)یە كە هەڵساوە بەدروستكردنی جلێكی ئافرەتان لەسەوزە، ئەمەش بەهۆی لێكدانی چەندین سەوزەوە و لەكۆتاییشدا جلێكی جوانی لێ دروستكردووە.
Top