(3) شووتی بەسەر هەڵدەگرێ!

(3) شووتی بەسەر هەڵدەگرێ!
كۆمەڵێك نمایش و پیشاندان هەن هەندێ جار كە لەلایەن یاریزانان یان هونەرمەند و تەڕدەستەكانەوە دەیانبینین وا هەست ئەكەین گشت مرۆڤەكان ناتوانن ئەو كارانە ئەنجامبدەن و ڕەنگە لەخەیاڵمان بەئەستەمی ببینین ڕەنگە كە یاریزانێك ئەبینین تۆپێك لەسەریەوە ڕائەگرێت و نمایشی پێئەكات تووشی سەرسوڕمان بین، بەڵام ئەوەتا وەك لەوێنەكەدا دیارە ئەم شوتی فرۆشە چۆن توانیویەتی سێ شووتی خڕ لەسەر سەریەوە ڕابگرێت و بوەستێت ئەوەی دواوەشی هەوڵیداوە وەك ئەو بكات، بەڵام ئەو لەدوو زیاتری بۆ نەكراوە ڕەنگە بەجارێك نەتوانین ئەم كارانە ئەنجام بدەین كە ئارەزوومانە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە ناتوانین ڕەنگە پاش چەندین جار بەربوونەوەی شووتی ئینجا ئەو شووتی فرۆشە توانیبێتی ئەو كارە ئەنجام بات، گرنگ ئەوەیە بتوانین بگەین بەوە ئامانجەی ئەمانەوێ.
Top