تابلۆ لەمیوە و سەوزە

تابلۆ لەمیوە و سەوزە
زۆر ڕێگە هەیە بۆ ڕازاندنەوەی ئەو خواردن و میوەیەی كە ئەتەوێ پێشكەشی بكەیت، ڕەنگە لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا كات بایی ئەوەندە نەبێت بیر لەدیزاین و شێوازی ڕازاندنەوەی خواردن و میوەكان بكەیتەوە، بەڵام لەوە دڵنیابە ڕازاندنەوە و نەخشاندنی میوەوە و خواردنەكان ڕێگایەكن بۆ بەتامكردنی خواردنەكان، مرۆڤ گەر كات و ئارەزووی هەبێت دەتوانێت لەمیوە و سەوزە جوانترین وێنەو نەخش دروست بكات، چونكە هەموو ڕەنگەكانی تێدایە، ئەوەی دەیبینین لەیەكێك لەوێنەكان دروستكردنی سەر و دەم و چاوێكە لەسەوزەو میوە ڕەنگە لامان ئاسان نەبێت، بەڵام كە كاتمان هەبێت ئەوە دروستكردنی و بەوردی سەیری بكەین زۆر ئاسانە، ئەوەی تریشیان وێنەی دارێكە لەگەڵ ژێرەكەی كە زۆر بەسادەیی و لەمیوەی ناسراو دروست كراوە، بەڵام جوانیەكی تایبەتی هەیەی كە سەیری دەكەی.
Top