تاتۆ لەجێگەی جلوبەرگ

تاتۆ لەجێگەی جلوبەرگ
تاتۆ ئەمڕۆ بۆتە بابەتێكی گرنگ لەلای گەنجان و كچان لەسەرتاپای جیهان، هەر یەكە بەپێ نەریت و شوێن و كۆمەڵگەی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا دەكات و لەسەر جەستەی دەدات، بەڵام هەندێك لەتاتۆ شێوەیەكی جوان و سەیر لەخۆ دەگرێ، ئەویش كاتێك تاتۆ جێگەی جل دەگرێتەوە و دەبێتە جلێك لەسەر جەستەی مرۆڤ، ئەو خانمە زۆربەی جەستەی تاتۆ كردووە، وەك ئەوە دەردەكەوێ كە كراسێكی لەبەر بێ، بەڵام لەڕاستیدا هەمووی تاتۆیە و لەسەر شانەوە تاوەكو سەر ڕانەكانی هاتووە، واتە ئەو كچە جلی لەبەر نییە و تەنیا تاتۆیە لەسەر جەستەی، لەدوورەوەش وەك جلێك وایە، ئەو جۆرە تاتۆیە ئێستا خواست و داوای زۆری لەسەرە بەتایبەت لەوڵاتانی بەرازیل و بۆلیڤیا و كەنەدا، ڕەنگە ببێتە مۆدەیەكی جیهانی و سەرتاپای جیهان بگرێتەوە.
Top