تەشی كەرەستەیەكی كوردەواری كۆنە

تەشی كەرەستەیەكی كوردەواری كۆنە
پیشەسازی دەستی ڕستن و چنین بەچەندین شێواز و جۆر دەركەوتووە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە، ڕستن و چنین بەتەشی و ڕستنی خوری مەڕ بۆ بەن و داو سادەترین شێوەی ئەو پیشەسازیە دەستكردەن، تەشی وەك ئامێرێكی دارین بەكاردێت كە لەدوو پارچە تەختەی لوول پێكهاتووە یەكێكیان درێژوو لوولە، ئەوەی تریشیان پان و كورتەو لەسەریەوە پارچە كانزایەك پێوەی بەستراوە بۆ هەڵواسینی ئەو خورییەی دەبێتە بەن و داو، بەكارهێنانی تەشی، سادەو ئاسان نییە، بەڵكو پێویستی بەڕاهێنان و فێربوون هەیە، لەكۆندا زۆبەی ژنان بەكارهێنانی تەشیان دەزانی و هەر كاتێك دەستیان بەتاڵ بوایە ئەوە هەندێ خوریان لەدەستیان دەگرت و بەتەشیەكەوە دیان كرد بەداو بەن دواتر بۆ دروستكردنی چنین پێداویستی بەكاریان دەهێنا وەك دۆخین و لیفكە و گۆرەوی و دەستكێش و چەندین شتی تر، هەندێ جاریش ئەوانەی خولیای ئەو كارەبوون تەشیاكانیان بەچەندین شێوە و ڕەنگ دەڕازاندەوە و نەخش و وێنەیان لەسەری دەنەخشاند.

رەوەند بەختیار
Top