تەون و دەست ڕەنگینی ئافرەتانی كورد

تەون و دەست ڕەنگینی ئافرەتانی كورد
تەون یەكێكە لەو ئامێرە بەسوود و كۆنانەی لەژیانی كوردا هەبووە و وەك ئامێرێك بۆ دروستكردنی مافوور و ڕەشماڵ و بەڕە و تێركە. سەرەتا قۆناغی داوچەندن هەیە و ئەمەش لەسەرەتادا دادەنرا كە داوی بەن یان قوماش دەهێنرێ و لەتەون دەخسترێ، دارێك هەیە كاری ئەوەیە بۆ جیاكردنەوەی دوو بەشی داوەكانە، بەرێك هەیە واتە نزیكەی زیاتر لەمەترێك و نیو، دارگورد هەیە كە داوەكانی تێدەخرا و قەمیشێكیش هەیە كە بۆ تێهەڵكێشانی داوەكانە، سمتەك بریتییە لەو دوو دارەی كە بەرامبەر دادەنرێ و هەروەها دارێكی درێژیش هەیە پێیدەڵێن بنەتان، هەمان شێوە هەیە لەسەرەوەیە پێدەڵێن سەرەتان، هەروەها پیشك بریتییە لەدەستكە تەون بۆ كوتان و پانكردنەوەی داوەكان، لەكاتی كاری تەوندا چەقۆ یان شتێكی تیژ بەكاردەهێنرێ و دوو جۆرە ڕستن و چنین هەیە، یەكێكیان لەبەن دروست دەكرێ و كە ئەوە شێوە كۆنەكەیەتی، هەروەها ڕێگەی دووەمیش لەقوماش بوو. نەخش كردن هەیە و بەژماردنی داوەكان دادەنرێ و واتە شێوەیەكی بازنەیی یان هەر شێوەیەك كە بیانەوێ. بەنەكە بازنەیی جا هەر چەندێك بێ دیاری دەكەین و لەكۆتایی بەستێك دەمێنێ تا بمینێتەوە، بەڵام پێشتر دەبەسترا و سەرەتا لەدارەكە دەبەسترا و تاوەكو مەترێك تەواو دەبێ و پاشان ئەو مەترەیان دەهێشتتەوە و تاوەكو لەیەكتر تێكەڵ بێ وەك ئەوەی مافوورێكی تەواوی لێدەربچێ، تەون بۆ دروستكردنی: ڕەشماڵ بەمووی بزن دەكرێ، مافوور بەبەن و خووری، جواریش دەكرێ لەشێوەی گووش وایە و نزیكەی دوو مەتر دەبێ بۆ هەڵگرتنی دەغڵ و دان، تێڕكەش لەتەون دروست دەكرێ كە دەخرێتە سەر پشتی وڵاغ و هەروەها بەڕەشی لێ دروست دەكرێ كە وەك شێوەی جاجم وایە و زۆر گەرمە بۆ وەرزی زستان، دوو جۆرە شێوەی تەون هەیە یەكێكیان بەستوونی دادەنرێ و ئەوەی دیكەش لەسەر زەوی ئەو جۆرەی دووەم زۆر كەمە و بەكارهێنانی كەمە.
Top