تەسریحەلەشێوەی گوڵ

تەسریحەلەشێوەی گوڵ
تەسریحەی قژ، تا چەند جوان و ڕازاوە بێ، ئەوەندە پێویستی بەمۆدەی دیكە هەیە، چونكە چەند جوان بێ، ئەوەندە كاریگەری خۆی دەنوێنێ و دەبێتە یەكێك لەو مۆدە سەرنجڕاكێشەكان. بەهۆی ئەوەی قژ ئاراستەی نەرمە دەتوانین چەندین مۆدە و تەسریحەی جیاوازی لەسەر ئامادە بكەین، ئەمەش لەڕێگەی هەڵبژاردنی ئەو جۆرە تەسریحەی كە مەبەستمانە و دەتوانین سوودی لێوە وەربگرین. هەر تەسریحەیەك یان ستایلێكی قژ جێگەی جوانی و كارامەیی ئەو كەسە دەردەخات كە ئامادەی دەكات، هەندێك لەتەسریحەكان بەشێوە و ڕێگەیەكی سادە ئەنجام دەدرێ، كەچی جوانییەكی بێهاوتای هەیە و لەگەڵ هەر ڕووخسار و جلوبەرگێكدا دەگونجێ. یەكێك لەو تەسریحانەی كە بۆ خانمانمان هەڵبژاردووە، ئەویش تەسریحەی شێوە گوڵە لەپشتەوەی سەر. كە یەكێكە لەجوانترین و ناسكترین تەسریحەی قژ، دەتوانین لەماوەیەكی كورتدا ئەنجام بدەین، لەگەڵ ئەوەی دیمەنێكی بەرچاو و كاریگەری هەیە لەجوانی و مۆدەی تەسریحەكان. لەو جۆرە تەسریحەیە، سەرەتا بەشی دواوەی قژ دەكرێ بەدوو تەڵی گەورە، لەتەنیشت یەكتر دەبن، دواتر هەر یەكەیان دەچەمێنرێتەوە وەك ئەوەی شێوەی لاتەریب بێ و یان زیاتر لەشێوەی كەوان بێ، بەهەمان شێوە تەلەكەی دیكەش وا دەبێ، دواتر لەبەرامبەردا هەمان شێوە دروست دەكەین و بەمەش هەر دوو تەل دەبن بەچوار شێوەی كەوان و بەرامبەر یەكتر دەبن و دەبێتە شێوەی گوڵ.
Top