سیسەمی شێوە بازنەیی بۆ ژووری نووستن

سیسەمی شێوە بازنەیی بۆ ژووری نووستن
كەلوپەل و كەرەستەكانی ماڵ، بەشێكن لەجوانی و دیكۆر، كە دەتوانن هاوشانی جوانی بەشەكانی دیكۆری ماڵ بن، ئەوانیش شێوە و هێمای جوانی خۆیان دەنوێنن، گرنگە بزانیت چ كەرەستە و كەلوپەلێك لەگەڵ دیكۆری ماڵەكەت گونجاو دەبێ، كە شێوەیەك بێ شیاوی ئامادەكاری و نواندنی جوانییەكی نەرم بێ. هەر دیكۆرێك پێویستی بەچەندین جۆرە كەرەستە و دیمەنی تایبەت هەیە، لەوانەش دەتوانین ئەو جۆرە كەلوپەلە هەڵبژێرین كە شیاوی جوانی دیكۆری ماڵ بێ. ژووری نووستنیش یەكێكە لەو بەشە گرنگەی كە لەدیكۆری ماڵدا جێگەی بایەخ و گرنگییەكی ئەوتۆی پێدەدەرێ لەبواری جوانكاری و دیكۆر، تەنانەت ئەو كەرەستە و كەلوپەلانەی جێگەی شیاو دەبێ كاتێك لەو ژوورەوە دادەنرێ، بەجۆرێك دەبێ كە لەگەڵ نشونمای ژوورەكە بگونجێ، هەروەها گوزارشت لەدیمەنێكی جوان بكات. یەكێك لەگرنگترین بەشەكانی ژووری نووستن بریتییە لەسیسەمی خەوتن، كە بەشێكی تایبەتە و بەو كەرەستەیە ژووری نووستن زیاتر كراوەتر و جوانتر دەبێ، مۆدە تازەكانی سیسەمی ژووری نووستن بریتیە لەسیسەمی شێوە بازنەیی، كە دیمەنێكی یەكجار جوان و بەرچاوی هەیە، دیكۆری ژوورەكەش بەرەو مۆدەیەكی مۆدێرن و تازە دەبات، لەگەڵ ئەوەشدا شوێنێكە نەرم و بەجۆش دەبێ بۆ خەوتن و حەسانەوە لەسەری.
Top