رەنگە كاڵەكان بۆ جوانی لێو

رەنگە كاڵەكان بۆ جوانی لێو
جوانی لێو یەكێكە لەمۆدە پایە بەرزەكان، كە بەگوێرەی شێوازی تازە و نزیكەوە كار دەكاتە سەر ئامادەكاری بۆ دەرخستنی ئەوپەڕی سەرنجڕاكێشی لە لێو و دیمەنێكی ڕازاوەی ڕەنگ و شێوە و هێڵكاری لەجوانی لێوی خانمانەوە، ئەوەی جێگەی سەرنجی بەردەوامە لەجوانی خانماندا، لێو و چاوەكانە، كە دوو بەشی گرنگی جوانی ڕووخسارن و لەهەمان كاتیشدا یەكێكن لەدوو گرنگترین كارەكانی گرنگی دان و جوانكاری بۆیان، كە هەر یەكە بەشێوە و ستایلێكی خۆیەوە دەردەكەوێ، هەرچی چاوەكانە بەماكیاژێكی ڕەوا و ناسكەوە دەبێ، سەبارەت بەلێویش بەڕەنگێكی كاڵ و ناسكەوە، جێگەی بایەخی گشت لایەنەكانی جوانكاری و مۆدەوە دەبێ، دەتوانین لەڕێگەی ڕەنگی كاڵەوە، گەورەترین جوانی بەلێو ببەخشین، كە مۆدەكانی ئەو وەرزە پێكدێ لەڕەنگە كاڵەكان وەك: قاوەیی و پەمەیی و سووری كراوە، هەر یەكە لەو سێ ڕەنگەوە، مانای هێمنی و ناسكی دەبەخشن، لەوەرزی گەرمادا بۆ بۆیەكردن و ڕەنگكردنی لێو، ئەوەندە پێویستیمان بەهێلكارییەكی تۆخ نابێ، چاكترە ئەگەر هێلكاری لێو بەشێوەیەكی زۆر سادە ئەنجام بدەین، كە ئەویش وادەكات تێكەڵی نێوان ڕەنگی لێو و ڕەنگی پێست دروست بكات و بەو شێوەیە لێو نیشان بدات كە بەبچووكی و گونجاوەوە دەربكەوێ، دیمەنی لەم جۆرە لێو سەرنجڕاكێش و جوان و ڕازاوە دەكات.
Top