نەخش و نیگاری جلی كوردی

نەخش و نیگاری جلی كوردی
لەستایلی جلوبەرگدا، چەندین هۆكار و ڕێگە هەن كە كاردەكاتە سەر جوانكردنی ئەو جلە، بەتایبەت چەند لایەنێك هەن كە شێوەیەكی بەرچاو و دیاریان پێوە دیارە وەك: ڕەنگی قوماشەكە – جۆری جلەكە – نەخش و دیزان لەسەر جلەكە – چۆنیەتی دوورین و ئامادەكردنی جلەكە. یەكێك لە كاریگەرترین لایەنەكان بریتییە لەنەخش لەسەر جلوبەرگ، بوونی نەخش لەسەر هەر جلێك ڕێگەیەكە بۆ نیشاندانی دیمەنێك لەجوانی بەجۆرێك بەڕێگەیەكی شیاو ئامادە و گونجاودار بێ، مەبەست لەوەش چۆنیەتی و شێوەی نەخشە كاتێك لەسەر هەر جلێك دەبێ. جلی كوردیش یەكێكە لەو جلانەی كە بەنەخش و ستایلەوە ڕازاوەتر و جوانتر دەبێ، تەنانەت بەهۆی ئەوەی جلی كوردی شوێنێكی زۆری هەیە لەبۆشایی جلەكەدا، بۆیە دانانی نەخش ڕێگەیەكە بۆ شاردنەوەی ئەو بۆشاییە و لەگەڵ ئەوەشدا مۆدەیەكە لەجوانی. دەتوانین ڕێژەیەكی زۆر لەنەخش لەسەر جلی كوردی ئامادە بكەین، ئەمەش كاتێك چەندین نەخش و نیگاری جوان هەن، كە دەكرێ بەسانایی لەسەر جلەكانەوە دابنرێن و ببن بەشێك لەجوانی جلەكە، گرنگ ئەوەیە ڕەنگی نەخش و ستایلەكەی لەگەڵ ڕەنگی جلەكە جیاواز بێ، ئەمەش بەمەبەستی زیاتر دەرخستنی، چونكە ئەگەر نەخشەكە لەشێوە و ڕەنگی جلەكەوە بێ، ئەوكاتە جوانی خۆی لەدەست دەدات، لەمۆدەكانی ئێستادا نەخشی تیرە یان شێوەی بازنەیی مۆدەیە بۆ سەر جلی كوردی.
Top