جوانی مامز و ئاسك لەكوردستان
April 28, 2012
رەنگا و ڕەنگ
لەكوردستانیش چەند جۆری ئاسك بوونی هەیەو بەسروشتی لەناوچە چیایەكان دەژین، ئاسك لەكورستان لەدەڤەری بارزان و دەربەندیخان و لەدەشتی هەولێریش لەناوچەی قەرەچووغ بوونی هەیە، بەهۆی وشكە ساڵیەوە نزیك دەبنەوە لەئاوەدانی و بەمەش دەبن بەنێچیری مرۆڤەكان و ڕاوچییەكان ڕاویان دەكەن، بەرە بەرە بەرەو نەمان دەچێت، گۆشت و پێستەی مامز زۆر گرانبەهایە و گۆشتەكەی تامێكی زۆر نایابی هەیە و پێستەكەشی بۆ دەیان مەبەستی گرنگ بەكاردێت، تەنانەت هەندێكیان پێستیان وشك دەكرێنەوە و وەك دیمەنێكی جوان دادەنرێ لەماڵ و دیوەخانەكان.
مامز گیاندارێگی ڕووەك خۆرەو لەسەر لەوەڕ و گژوگیای سروشتی دەژی، هەندێ جاریش كە ماڵی دەبێت خواردنی تایبەتی پێدەدەن، شاخەكانی مامز بەپێی جۆرەكەی دەگۆڕێت و لەجۆرێكەوە بۆ جۆرێكیتر جیاوازە، هەیانە درێژ و لوولە، هەیانە ڕاست و كورتە ئەوەی جێی باسە هەندێ جار وەك هەر گیاندارێكیتر لەنێو خۆیاندا بەگژیەكدا دەچن و شاخەكانیان دژ بەیەك بەكار دێنن و شەڕ دەكەن، ئەمەش یان شەڕێكی ڕاستەقینەیە یان گەمە لەگەڵ یەكتردا دەكەن.