كاری دەستی بۆ مەركانەی گوڵ بە مۆم
April 19, 2012
رەنگا و ڕەنگ
- سەرەتا دوو پەرداخ دەهێنین كە یەكێكیان لەوەی دیكە گەورەتر بێ، لەگەڵ گوڵێكی جوان، گوڵەكە دەخەینە ناو بەرداخە گەورەكە، دواتر بەرداخە بچووكەكەی لەسەر دادەنێن، واتە لەسەر گوڵەكە، پاشان مومێكی بچووكیش دەخەینە ناو بەرداخە بچووكەكە، دواتر دەوروپشتی مۆمەكە بەگوڵی دیكە پڕ دەكەینەوە، بەم شێوەیە جوانترین مەركانەی گوڵ بەمۆممان بۆ دروست دەبێ، كە دەكرێ لەگشت شوێنێك دابنرێ لەماڵدا.