قوتابخانەیەك بـــــۆ قوتابیەك

قوتابخانەیەك بـــــۆ قوتابیەك
پرۆسەی خوێندن لەگشت جیهاندا و لەكوردستانی خۆشماندا جێگەی بایەخ و گرنگیدانە، بەڵام هەندێك جار حاڵەتەكان دەبنە هۆكارێكی سەیر و جوان، بەپێی ئاژانسی هەواڵی شینكخوای چینی، لەوڵاتی چین قوتابخانەیەكی گەورە تەنیا بۆ یەك قوتابی كراوەتەوە، وا دانراوە كە جیاوازی نەبێ لەوەی چ بۆ یەك قوتابی یان هەزار قوتابی بێ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەگوندی فوجانی ڕۆژهەڵاتی چین، قوتابخانەیەك بۆ گوندەكە كرایەوە، كە تەنیا (4) ماڵی تێدایە، ئەو گوندە دەكەوێتە شوێنێكی بەرز كە منداڵەكە ناتوانێ هاتوچۆ بكات، بۆیە قوتابخانەكەیان كردەوە و ئەو قوتابیەش لەپۆلی سەرەتایی دەخوێنی و ناوی (هوو لیكسوێنگ)، وەك هەر قوتابخانەیەكی ئاسایی ڕۆژانە دەوام و بەڕێوەبەر و مامۆستای هەیە.
Top