زاوایی بەجلی وەرزشەوە

زاوایی بەجلی وەرزشەوە
دیمەنە سەیرەكان لەگشت بوارێكدا ڕوودەدەن، تەنانەت هەندێكیان جێگەی گاڵتەجاری و پێكەنینە، هەندێكیشیان جێگەی سەرسوڕمانی و گرنگی خەڵكە، وێنە گرتن یەكێكە لەیادگارییە بچووكەكان لەژیانی مرۆڤدا، هەروەها ڕۆژی هاوسەرگیری یەكێكە لەو ڕۆژە گرنگەی كە بۆ بووك و زاوایە و دەبێ خۆشترین ڕۆژیان بێ، بەڵام وادیارە ئەو گەنجە لەوڵاتی توركیا ئەوەندە خولیای بواری وەرزشە، تەنانەت هەڵسا بەئەنجامدانی پۆشینی سەیرترین جلوبەرگ بۆ ڕۆژی ئاهەنگی، كە جلێكی وەرزشی لەبەر كردووە و لەلای بووكە خانیشەوە وەستاوە، ئەمەش بووە جێگەی سەیری گشت میدیاكان و ئامادەبووانی ئاهەنگ، ئەوەی سەیرتر ئەوەیە، كاتێك هاوڕێیەكی ئەو زاوایە بەو كارەی زانی، ئەویش هەمان شتی دووبارە كردەوە.
Top