یاری باسكە و گوێدرێژ!

یاری باسكە و گوێدرێژ!
یەكێك لەوەرزشە خۆشەكان كە لەناوەڕاستی ساڵانی سییەكانی سەدەی ڕابردوودا دەركەوت، سەرەڕای ناڕەزایی ڕێكخراوی پاراستنی مافی ئاژەڵان، كەچی یاری باسكە لەسەر پشتی گوێدرێژەوە پەیدا بوو، ئەمەش لەوڵاتی ئەمریكا، تا ئێستاش ئەو یارییە بۆ خۆشی بەردەوامە، لەو یارییەدا یاریزانانی باسكە بەسەر پشتی گوێدرێژەوە یاری باسكە دەكەن، ئەوەی سەیرە هەندێك جار گوێدرێژەكان دەغەزرن و ناجوڵێن، ئینجا ئەو یاریزانە دەبێ ئەوەندە خەریكی گوێدرێژەكەی بێ یارییەكەی بیر دەچێ، یان لەسەر پشتی گوێدرێژەوە دەكەونە خوارەوە، ئەمەش كەشێكی پێكەنین و خۆشی بۆ ئامادەبووان دابین دەكات.
Top