ستایلە تازەكانی لێو بـــۆ ساڵی 2012

ستایلە تازەكانی لێو  بـــۆ ساڵی 2012
مۆدەكان بەرەو گۆڕانكاری و تازەگەری دەچێ، ئەمەش لەكاتێكدا شێوازەكانی پێشوو یان مۆدە كلاسیك و كۆنەكان بەرەو گۆڕانكارییەكی بنچینەیی دەچن و هەر یەكە لەجۆرە مۆدەیەكی دیكە دەردەكەوێ، كاری جوانكاری بۆ لێو، جێگەی گرنگیەو ئەركێكی قوڕسی دەوێ، ئەمەش لەو كاتەدا دێ كە بیرۆكەیەك بۆ جوانی لێوت هەڵدەبژێری، لەو كاتە چەندین مۆدە و ڕەنگ و بۆیە دێتە بیرت لەوەی چ جۆرە مۆدەیەك هەڵبژێری، گۆڕانكاری لەمۆدەكانی ماكیاژ و ستایلی ڕەنگەكانی لێو، لەساڵی نوێدا بەرەو شێوازە خەیاڵی و سەرنجڕاكێشەكان ڕێگەی گرتووە، كاتێك بەنیازی دانانی ستایلێكی لێوت بی، سەرەتا دەبێ بیر لەشێوازی ڕەنگی پێشوو یان ڕەنگی جۆری ماكیاژت بكەیتەوە، كە ئەو ڕەنگەی لێو دەبێ جیاوازی تەواوی هەبێ لەگەڵ ڕەنگەكانی دیكەی ماكیاژ یان ڕووخسار، چونكە ئەگەر هەمان ڕەنگ بێ، یان ڕەنگەكانیان لەیەكتر نزیك بن، دەبێتە هۆی شێواندنی جوانی ڕووخسار و ماكیاژی دەم و چاو و لێو، بۆیە ئەو ڕەنگانەی لەم ساڵەدا دەبێتە شای ڕەنگەكان بۆ لێو، بریتییە لە: پەمەیی كاڵ و بەبریقە – سوور- قاوەیی تۆخ یان جەرگی- یان مۆدەیەكی دیكەش پەیدا بووە، كە دانانی وردە ئێكسسوارە كە بە(سیم) ناسراوە لەسەر لێو.
Top