نینۆكی بەنەخــش مۆدەی تازە بۆ دەستەكان

نینۆكی بەنەخــش مۆدەی تازە بۆ دەستەكان
هەردەم دەستەكان لەبەرزترین خاڵی جوانكاری و مۆدەوە دەبن، ئەمەش بەهۆی چەندین هەنگاوی كاریگەر لەڕێگەی دانانی ڕێگاكانی جوانكاری بۆ دەست و نینۆكەكانی پەنجە، ئەوەی گرنگە جوانی نینۆكی پەنجەكانە، كە هەنگاوی دووەمە لەدوای گرنگی دان و پاراستنی پێستی دەست و مانەوەی بەناسكی و پاك ڕاگرتن، لێرەدا گرنگی نینۆكەكان دێ و كە جێگەی جوانییەكی بەرچاو و دیار لەخۆ دەگرن، مەبەست لەوەش، جوانی نینۆكەكانی پەنجەكان پابەندە بەگرنگی دانی ئەو خانمە بەنینۆكەكان و چۆنیەتی ڕەنگكردن و بۆیە دانان، لێرەدا دەبێ گرنگی بەو جۆرە ڕەنگە بدەین كە لەگەڵ جوانی جلەكان یان ماكیاژ گونجاو بێ، تەنانەت دەكرێ ڕەنگی نینۆكەكان جیاواز بن لەگشت جۆرە ڕەنگەكانی دیكەی وەك جلوبەرگ یان ماكیاژ، بۆ ساڵی تازە و دەركەوتنی چەندین مۆدەی تازە لەڕەنگ و نەخش لەسەر نینۆكەكان، بەم دواییە مۆدەكانی بەنەخشی جۆراجۆر و ڕەنگی شیاو و ناسك دەركەوتووە، كە پسپۆرانی بواری جوانكاری وای دەبینن ئەو مۆدەیە بۆ ساڵی نوێ دەبێتە شیاوترین مۆدە، ئەو مۆدەیەش لەدوو بەش پێكدێ، یەكێك ڕەنگی گشتی نینۆكەكەیە، ئەوەی دیكەش جۆرە نەخشێكە لەسەر نینۆكەكە.
Top