رازاندنەوە و هەڵــبژاردنی كەرەستەكانی ژووری خانمان

رازاندنەوە و هەڵــبژاردنی كەرەستەكانی ژووری خانمان
ژووری خانمان و كچانی تازە پێگەیشتوو، دەبێ لەوپەڕی جوانی و ڕازاوەیی بێ، بەتایبەت ئەو كچانەی حەز بەشتی ناسك تایبەت بەخۆیان دەكەن، كە ئەوەش دەبێتە ڕەنگدانەوەی هەڵبژاردنی ستایلی كەرەستە و دیكۆری ژوورەكەیان، كە چ جۆرە كەرەستە و جلوبەرگ و دیكۆرێك دادەنێن، یەكێك لەسەرەكیترین كەرەستەكان لەژووری خانمان، بریتییە لەپێخەفی خەوتن، یان ئەو شت و مەكانەی سەر سیسەمی خەوتن، ئەوەش دەبێـتە یەكێك لەهۆكارەكانی جوانی و دیمەنێكی ڕازاوە لەدیكۆری ماڵدا، سیسەمی خانمان یان پێخەفی نووستن، دەبێ بەجوانترین شێواز ئامادەكاری بۆ بكرێ، لەدەستنیشان كردنی كەرەستەكان و شوێنەكە كە گرنگە لە پەنجەرەوە نزیك بێ، بۆ هەڵمژینی هەوای پاك و ئاگاداربوون لەدەركەوتنی ڕۆژ لەكاتی بەیانیان، هەروەها دەستنیشانكردنی كەرەستەكانی سەر سیسەم، مەرجێكی سەرەكییە لەڕەنگی جیاواز و سەرنجڕاكێش بێ، هەوڵبدە جێگاكەت نەرم و خۆش بێ بۆ كاتی نووستن و حەسانەوە، سەبارەت بەڕەنگ، دەتوانی ڕەنگێك هەڵبژێری بۆ كەرەستەكان یان دوو ڕەنگی تێكەڵ و بۆ بەتانییە و سەرینگا و دۆشەكی سەر پێخەفەكە.

Top