مۆم كەرەستەیەك بۆ دیكۆری ماڵ

مۆم كەرەستەیەك بۆ دیكۆری ماڵ
دیكۆری ماڵەكان، بەگرنگترین شێوازەكانی جوانكاری و ئامادەكاری بۆ مۆدەیەك تایبەت دادەنرێن، مەبەست لەدانانی كەرەستە و دیكۆرە جوانەكان بۆ دیكۆری ماڵ، كە پێویستی بەگشت جۆرە كەرەستەیەك دەبێ، تەنانەت هەندێك لەو كەرەستانە ئەگەرچی گرنگ و سەرەكیش نەبن، بەڵام دەتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن لەجوانكاری دیكۆری ماڵ، بۆیە هەر كەرەستەیەك جۆرێك لەگوزارشت لەجوانی و ڕازاوەیی دەردەخات، یەكێك لەو هەنگاوە جوان و ڕۆمانسیانەی ماڵەكەت پێوەی ڕازاوە دەبێ، دانانی مۆم و مۆمدان، یان ئەو ژێرەوەی كە مۆمی لەسەردا دادەنرێ، مۆم گوزارشت لەدوو جۆرە جوانی دەكات، یەكێكیان كاتێك داگیرساو دەبێ و بەتیشكە جوان و ناسكەكەی ماڵەكەت ڕووناك و گەشاوە دەكات، بەتایبەت شەوانە یان لەهەندێك شوێنی تایبەتی ماڵدا، شێوازی جوانی دووەمیشی بریتییە لەوەی كە خۆی دیمەنێكی جوانی هەیە تەنانەت لەو كاتانەش كە داگیرساو نابێ، ئەمەش بەگوێرەی ئەو ژێرەوەی لەسەری دادەنرێ، یان لەو شوێنەی كە لێوەی دادەنرێ، هەر یەكە لەو دوو ڕێگەیە جوانییەكە بۆ خۆی و كاریگەری گەشاوە دەبێ لەدیكۆری ماڵ.
Top