ئافرەتێك (11) منداڵی بوو

ئافرەتێك (11) منداڵی بوو
دوای ئازار و ناخۆشییەكی زۆر، لەوڵاتی هیندستان ئافرەتێك كە پێشبینی دەكرا زیاتر لەمنداڵێكی ببێ، بەڵام بووە كارێك كە جێگەی سەرنجێ گشت خەڵك بوو و دەبێ، ئەو ئافرەتە ناوی (میلام)ـە و لەوڵاتی هیندستان دەژی، كاتێك ماوەی دانانی منداڵەكانی هات و گەیاندرایە نەخۆشخانەی (سینتری)ی ئەو وڵاتە كە تایبەت بەمنداڵ بوونە، دوای ماندوبوونێكی زۆر و ماوەی (40) خولەك، بووە دایكی (11) منداڵ، كە (6) كچ و (5) كوڕ بوون، دایكەكە ئازارێكی گەورەی بینی لەكاتی سك پڕی و دانانی منداڵەكان، بەڵام بەیارمەتی دكتۆرانی ئەو نەخۆشخانە، توانرا بەسەركەوتوویی هەر یانزە منداڵەكەی ببێ و هەمووشیان سەلامەت بوون، ئەو دایكە دەتوانێ لەئێستاوە تیپێكی تۆپی پێ لەمنداڵەكانی دروست بكات.
Top