جلوبەرگ بەسەوزە!

جلوبەرگ بەسەوزە!
لەتازەترین كارەكانی نمایشی جلوبەرگ بۆ ساڵی 2012، كە سەیرترین نمایش بوو لەوڵاتی مالیزیا ئەنجام درا و نمایشەكە تایبەت بوو بەتێكەڵكردنی جلوبەرگ لەگەڵ سەوزە و میوەدا، هەر خانمێكی نمایشكار كۆمەڵە سەوزەیەكی بەجلەكەیەوە خستبوو بۆ نمایشكردن، تەنانەت بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووانی نمایشەكە و دەزگا ڕاگەیاندنەكانی جیهان، ئەوەی سەیر بێ نمایشكارەكان كاتێك دەهاتنە سەر تەختەی نمایش، پێكەنینیان دەهات بەجلەكانیانەوە و جەماوەریش لەو پێكەنینە نەدەگەیشتن، چونكە لەنمایشی جلوبەرگدا نابێ نمایشكار پێبكەنێ بۆ ئەوەی سەرنجێ خەڵك بۆ خۆی ڕانەكێشێ و تا زیاتر خەڵك سەیری جلەكان بكەن.
Top