مۆدەی ئەڵقە و ئەنگوستیلە ڕەنگاڵەكان

مۆدەی ئەڵقە و ئەنگوستیلە ڕەنگاڵەكان
ئێكسسوارەكان جوانییەكی گرنگ دەبەخشن لەگەڵ هەنگاوەكانی جوانكاری و ڕەنگدانەوەی شایستەترین ئامانجەكان، بەلایەنەكانی جوانكاری دەكرێ سوودێكی گەورە ببینین لەئێكسسوارە بچووكەكان، كە مایەی جوانییەكی گەورەن، هەندێك لەئێكسسوارەكان لەگەڵ ئەوەی شێوەیەكی بچووكیان هەیە، بەڵام جوانییەكی لە ڕادەبەدەر دەردەخەن و تەنانەت بەجوانترین ئێكسسوارەكان دادەنرێن لەدانانی مۆدەیەكی جوان بۆ خانمەكان، یەكێك لەو ئێكسسوارە بچووكانە، ئەڵقە و ئەنگوستیلەكانن، كە هەردەم دەست و پەنجەكانی خانمان و كچان ڕازاوە و جوان دەكەن، چەندین جۆرە ئێكسسوارهەن كە سەر لەخانمان دەشێوێنن كە كامەی جوانە هەڵیبژێرن، بەڵام ئەوەش دەكرێ لەرێگەی ئەو كەسەوە بێ كە كەرەستەكە هەڵدەبژێرێ، ئەڵقەكان دەبێ ناسك و سادە و ساكار بن، ئەمەش وادەكات دیمەنێكی ڕازاوە و سەرنجڕاكێشی هەبێ بۆ ئەوەی لەگەڵ جوانی و شێوەی دەست و پەنجەكان یان جلەكان بگونجێ و شێوازێكی ڕەنگاڵە بەدەستەوە بدەن..
Top