تەسریحەیەكی جوان بۆ شازادە خنجیلەكان

تەسریحەیەكی جوان بۆ شازادە خنجیلەكان
بەهاوكاری جوانكاری كارۆلینا/ سلێمانی
وەكو چۆن خانمە گەورەكان پێویستیان بەكاری ڕازاندنەوە و گرنگی دانە بەجلوبەرگ و ئارایشت كردن و تازەگەری لەمۆدە و ستایلەكان، بەم جۆرە كچانی منداڵ یان ئەوانەی تازە پێدەگەن بەرەو تەمەنێكی گەنج یان بەرەو بوونیان بەخانمێكی جوان دەچن، لێرەدا هەنگاوەكان لەسەرەتاوە دەست پێدەكەن و بەرەو شێوازی دیكە ڕێگە دەگرن، مۆدەكانی قژیش بۆ هەمووانە و دەبێ هەر یەكە لەخانمە بچووك و گەورەكان سوودی لێوە ببینن، لەستایلە تازەكان قژ بۆ خانمانی بچووك، تەسریحەیەكی خاوی كورتە و بەڕەنگێكی نێوان زەرد و قاوەیی ئامادە دەكرێ، چونكە ئەو ستایلە لەگەڵ گشت قژێك دەگونجێ، تەنانەت تەسریحەیەكی شیاوە بۆ خانمانی تازە پێگەیشتوو، ئەو تەسریحەیە بۆ دەرەوە و شوێنە داخراوەكانیش بەكاردێ و دەكرێ وەك مۆدەیەكی تازە و مۆدێرن كاری لەسەر بكرێ، ئەم مۆدەیەش یەكێكە لەو مۆدە تازانەی كە شایستەی دیمەنێكی ڕازاوە و بەئەمەكە، تەنانەت دەكرێ لەنزیكەوە لەگەڵ چەندین دانانی تەسریحەی جۆراجۆر، بەتایبەت لەكاتی بۆنە و ئاهەنگەكان ئامادە بكرێ، چونكە شێوازی قژەكە خاوە و دەكرێ تەسریحەی دیكەی بۆ ئەنجام بدرێ..
Top