كاتژمێری دەستت بەپێی تەمەنت هەڵبژێرە

كاتژمێری دەستت بەپێی تەمەنت هەڵبژێرە
خانمان پێویستیان بەگشت جۆرە كەلوپەلێكی جوانكاری دەبێ، هەر لەو كاتەی لەماڵ دەبن یان كاتێك لەدەرەوە دەبن، چونكە هەندێك جار هۆكار هەن دەبنە هۆی تێكدانی ماكیاژەكان، بەمەش دەبێ خانمان لەئامادەباشیدا بن بۆ یەكخستنەوە و دووبارە ئامادەكردنەوەی ماكیاژەكان، كەرەستەیەكی دیكەی گرنگ هەیە، كە ئەویش ڕۆڵی خۆی هەیە لەجوانی جەستە و كەرەستەكانی خانمان، ئەویش كاتژمێرە، وەك كەرەستەیەكی پێویست و ڕاستەوخۆ، پێویستە خانمان سوود وەربگرن لەجوانی و ڕۆڵی كاتژمێرەكانی دەست، چونكە لایەنێكی جوانی دەردەخات، بەتایبەت كاتێك لەگەڵ ئەو جۆرە كراسانە یان ئەو جلانە دەپۆشرێن، كە كورتن و بەمەش كاتژمێرەكە بەجوانی دەردەكەوێ، خانمان بەگشتی و خانمانی هەرزەكار بەتایبەتی، پێویستە هەر یەكە بەگوێرەی تەمەن و ستایلی خۆی كاتژمێرەكان ببەستێ، چونكە جیاوازی هەیە لەنێوانیان، ئەو چەند كاتژمێرەی دامانناوە، زیاتر بۆ خانمانی هەرزەكار تەرخان دەكرێ، چونكە لەدەستی ئەواندا جوانە و ڕازاوەتر دەردەكەوێت، بەڵام بۆ خانمانی گەورە دەكرێ كاتژمێرەكانیان بچووك و سادە بێ.
Top