هەڵبژاردنی كراسەكانی ڕۆژی مارەبڕین

هەڵبژاردنی كراسەكانی ڕۆژی مارەبڕین
مارەبڕین، یەكێكە لەگرنگترین ڕۆژەكان بۆ خانمان و كچان، دەبێ بە جوانترین شێوە و دیمەن دەربكەون، ئەمەش پێویستی بە دابینكردنی جوانترین جلوبەرگ و كەرەستە و ئێكسسوارەكان دەبێ، یەكێك لەگرنگترین بەشەكانی ڕۆژی مارەبڕین، ئەو جلەی كە خانمی بووك دەیپۆشێ، وەك مۆدەیەكی جوان و قەشەنگ دەبێ، كراسەكانی ئەو ڕۆژە لەشێوە و ستایلەوە پێویستی بەڕازاوەیی و كارامەیی هەیە، ئەمەش لەڕێگەی ڕەنگ و شێوەی كراسەكەیە، كەچی لەزۆر حاڵەتی تردا، تا چەند گرنگی بەماكیاژ و ئێكسسوارەكان بدەیت، بەڵام كاتێك كراسەكە جوان و ڕازاوە نەبێ، دەبێتە هۆی شێواندنی جوانی ئەو خانمە لەڕۆژی مارەبڕین، بۆیە گرنگترین ئەرك لەو ڕۆژە هەڵبژاردن و دەستنیشانكردنی كراسێكە كە لەگەڵ شێوەی جەستە و ڕەنگی ڕووخسار و یان ئەو ماكیاژەی هەڵیدەبژێری گونجاو بێ، یەكێك لەو هەڵبژاردنانە پێویستی بە مۆدەیەكی جوان و ڕازاوەیە ئەویش ئەو جۆرە ڕەنگەیە بۆ كراسەكە، ئاگاداربوون لەو لایەنە وادەكات كراسێكی ڕازاوە و بەنرخ و شایستەت لەبەر بێ لەڕۆژی مارەبڕیندا.
Top