جلوبەرگی كورد لەساڵانی هەشت سەدەكاندا

جلوبەرگی كورد لەساڵانی هەشت سەدەكاندا
ژیان بەرەو گۆڕانكاری دەچێ و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەگشت لایەنەكان بەرەو تازەگەری و نوێكاری دەچێ، یەكێك لەو لایەنانە جلوبەرگە، كە لەڕۆژ و شەوێكدا گۆڕانكارییەكی تەواوی بەسەردا دێ، بێگومان جلوبەرگی پێشوو و ئێستا جیاوازییەكی زۆری هەیە، تەنانەت بۆ گشت تەمەنەكانیش، لەم چەند وێنەیە كە لەساڵانی پێش نۆسەدەكان گیراوە، واتە نزیكەی سەدەیەك بەر لەئێستا، كە جلوبەرگی كوردییە و ئافرەتانی كورد پۆشیویانە، یەكێك لەو وێنانە لەساڵی (1890) گیراوە، واتە نزیكەی زیاتر لەسەدەیەك، وادیارە لەو سەردەمە ئەو جۆرە جلە مۆدە بووە و ڕەنگە جلێكی گشتی بووبێ، ئەگەر تێبینی وێنەكان بكەین، گۆڕانكارییەكی تەواو دەبینین لەشێوەی جلەكان لەگەڵ جلی كوردی ئێستا، بەڵام توانراوە ستایلە كۆنەكان بپارێزرێن و بۆن و مۆركە كوردییەكەی پێوە ماوە، ئەو وێنانەش لەسەردەمێكی كۆنەوە وەرگیراوە و مێژوویەكی كۆنی هەیە.
Top