یادگاری كاتژمێرە كۆن و بەزنجیرەكان

یادگاری كاتژمێرە كۆن و بەزنجیرەكان
جاران كاتژمێرەكان وەك ئێستا نەبوون هەموو شتەكانی دەوروبەر پێویستی بەماندوبوونی زیاتر بوو تاوەكو بەكار دەهاتن، جاران كاتژمێرەكان لەناو گیرفان بوون و بەزنجیرێكەوە بەسترابووەوە بۆئەوەی بەكارت بهێنابا دەبووایە هەموو جارێك لەگیرفان دەریبێنیت و پاشان بیخەیتەوە ناو گیرفان، لەگەڵ ئەوەش هەر لەو كاتەشەوە هەندێ جۆر لەو كاتژمێرانە ناوازە بوون و هی چینێك لەچینێكی تر جیا كراوەتەوە، ئەوانەی چینی سەروو بوون بەشێوەیەكی لەزێڕ هەڵكێشراو یان جۆری باشتر بووەو زۆر دیار و بەرچاو بوون لەئێستاشدا بەشێك لەبەسەڵاچوان ئەو جۆرە كاتژمێرە بەكاردێنن، كە چەندین شێوەو جۆر و زنجیری هەیە، ئەوانەی پێشوو دیمەنێكی جوان و گەورەیان هەبوو، تەنانەت زۆربەی پیاوە گەورەكان یان باو و باپیرانمان لەگیرفانیان بوو كە شتێكی جوان و بەئەمەك بوو، ئێستاش ڕێژەیەكی كەم لەپیاوان یان ئافرەتان ئەو جۆرە كاتژمێرانە هەڵدەگرن.
ئا: ڕەوەند بەختیار
Top