خشت چۆن دروســـــــــــت دەكرێ!

خشت چۆن دروســـــــــــت دەكرێ!
زۆربەمان گوند و ناوچەكانی دەرەوەی شارمان بینیوە، كە لەو شوێنانەدا خانوو بەجۆرێك دروست دەكرێ، یاخود لەسەردەمی پێشوودا باوی بلۆك و ئەو كەرەستە تازانە نەبوون، لەبری ئەوانە، كەرەستەیەكی دیكەیان بۆ بیناسازی بەكاردەهێنا كە پێدەگوترێ (خشت)، خشت جۆرێكە لەكەرەستەی بیناسازی و كورد لەگوندەكان و سەردەمی پێشوودا كاری پێكردووە و تەنانەت ئێستاش زۆربەی خانووی گوندەكان لەخشت دروست كراون، با بزانین خشت چۆن دروست دەكرێ، ئەو ماددە سەرەكییەی بۆ خشت بەكاردەهێنرێ بریتییە لەخۆڵ، بەڵام ئەو خۆڵەش مەرجی خۆی هەیە و دەبێ ئەوجۆرە بێ كە شیاو بێ بۆ دروستكردنی خشت، زیاتر خۆڵە سوور، بەكاردەهێنرێ، كە ئەوەش لەكوردستان بەڕێژەیەكی زۆر هەیە، دوای ئەوەی خۆڵەكە دەهێنرێ و لەبێژینگ دەدرێ، بۆ ئەوەی خۆڵی سادە بمێنێتەوە پاك بكرێتەوە لەبەرد و وردە ماددەی دیكە، دواتر دەهێنرێ لەشوێنێكی تایبەت و پاشان ئاوی دەخرێتە سەری و تاوەكو دەبێتە قوڕاو، وەك شێوەی هەویر دەبێ، پاشان قاڵبی تایبەت هەیە لەشێوەی بلۆك وایە، بەڵام ئەستووری لەبلۆك بچووكترە، دەڵێن ئەگەر هەندێك (كا) تێكەڵ بكرێت لەگەڵ خۆڵەكە، ئەوە خشتەكە توندتر و بەهێزتر دەبێ
Top