رەنگی سەوز بۆ كراسی كوردی

رەنگی سەوز بۆ كراسی كوردی
بە هاوكاری نیشا خان/ لەسوید
نیشا خان، وەك دیزانەرێكی بواری جلوبەرگ و ستایلە تازەكان، یەكێك لەدیزانەكانی كە كراسێكی كوردییە، ئەمجارەیان گرنگی داوە بە ڕەنگی جلەكە، واتە ڕەنگی كراسە كوردییەكە پابەندە بە شێوە و دیزاینی مۆدەكەیەوە، (نیشا) هەڵساوە بە هەڵبژاردنی ڕەنگێكی كراوە و ناسك، كە ڕەنگی سەوزە، ئەو ڕەنگە گرنگییەكەی لەدیمەنە جوانیەكەیەتی، تەنانەت نەخش و مۆدە هەیە لەسەر كراسەكە هەیە، بەڵام زیاتر ڕەنگی كراسەكە قەشەنگی خۆی هەیە.
ئەو كراسە لەدوو بەش پێكهاتووە، بەشێكی ژێرەوە كە ڕەنگە سەوزەكەی زۆرە و بە زەقی دانراوە، هەروەها ئەو كراسە تەنكەی سەرەوە ڕەنگە سەوزەكەی ئاچوغترە و ڕوونترە، ئەمەش وادەكات هەردوو بەشەكە لەناو یەكتر دەربكەون و هەر یەكە دیمەنی خۆی لەدەست نەدات و شێوەی خۆی بپارێزێ، بیرۆكەی ئەو جۆرە كراسە بۆ وەرزی بەهار و ڕەنگاوڕەنگی وەرزی هاوین و بەهارە، زیاتریش بۆ بۆنە و دەرچوون و گەشت و سەیران مۆدەیەكی ڕازاوە و قەشەنگ دەبێ، ڕەنگی سەوزیش دەكرێ ڕەنگێكی سەرەكی بێ بۆ كراسی كوردی و شایستەی مۆدەیەكی كراوەیە لەجوانی و ڕازاوەیی ئەو كراسە قەشەنگە.



Top