سێ شێوازی قەشەنگ بۆ ماكیاژی چاو

سێ شێوازی قەشەنگ بۆ ماكیاژی چاو
ماكیاژەكان بەچەندین ڕێگە و دیمەنی جوان ڕێكدەكەون، بەتایبەت ئەو ماكیاژانەی بەجوانی و ڕازاوەیی دەردەكەون، بەمەرجێك بەگوێرەی ئەو دیمەنە بێ كە لەسەرەتاوە ئاراستە دەكرێ، مۆدەی ماكیاژەكان شێوەیەكی جوانی هەیە كاتێك ستایلەكەی هەڵبژاردە دەبێ كە پێویستە بەشێوەیەكی دروست بێ، ماكیاژی چاوەكان دیمەنێكی جوان و ڕازاوەیان هەیە، بەمەرجێك بەشێوەیەكی دروست ئەنجام بدرێ، ماكیاژەكان بە ڕەنگەكانەوە پەیوەستن و هەر ڕەنگێك گوزارشت لەجۆرە دیمەنێك دەكات و شێوەیەكی ڕازاوەی هەیە، دەكرێ لەڕێگەی ڕەنگەكانەوە جوانترین مۆدەكان دیاری بكەین، چەندین ڕەنگی جوان هەن بۆ ماكیاژی چاوەكان، بەڵام دەبێ ئەو ڕەنگە بەكاربهێنین كە لەگەڵ سیمای ڕووخسار و دەم و چاو دەگونجێن، بۆیە هەڵبژاردنی ڕەنگەكان یەكێكن لەهۆكارەكان بۆ جوانی ماكیاژەكان، (3) ڕەنگی شایستە و جوان هەن بۆ ماكیاژی چاوەكان كە ئەوانەن: ڕەش و قاوەیی – پەمەیی یان پورتقاڵی، كە دەكرێ ئەو ڕەنگانە تێكەڵ بكرێن یان بە جیاواز دابنرێن، ئەمەش مۆدەی ئەمساڵی ماكیاژی چاوەكان پێكدەهێنن.




Top