دەف ئامێرێكی میوزیك و گرنگ لەناو كورددا

دەف ئامێرێكی میوزیك و گرنگ لەناو كورددا
دەف، ئامێرێكی میوزیكی كۆنە و مێژوویەكی كۆنی هەیە، وەك ئامێرێكی خۆشەویست و دەنگ خۆش لەگشت جۆرە بۆنە و فیستیڤاڵ و شوێنە ئایینی و تایبەتەكاندا بەكاردەهێنرێ، دەنگێكی(تەپ) و خۆشی هەیە، دەف شێوەیەكی بازنەیی هەیە و لەناوەڕاستی بازنەكەدا پارچەیەكی بازنەیی سەرتاپای بازنەكە دەگرێ و كە نەرمە و بە دەست لێدان یان بەركەوتنی هەر شتێك دەنگ دەردەكات، دەنگەكەشی بە لەرەلەرێكی بەرز و دەنگێكی نزمەوە دەبێ، ئەو شێوەیەی ژوورەوە وەك پارچەیەك وایە، دەف لە(6) پارچە پێكدێ كە ئەوانەن، بەشی دەرەوەی كە لەدار دروست دەكرێ و دواتر بە پارچەی ژوورەوە كە لەگەڵی دەبەسترێ زیاتر لەپێستی گیانداران دروست دەكرێ، ئەویش پێستەیە دوای وشك كردنەوە و ئامادە كردن دەكرێ بۆ ئەو لایەنە بەكاربهێنرێ، پێستەكە بە بزمار و قرتەی بچووك لەگەڵ دارەكە واتە بازنە دارەكە دەبەسترێ، هەروەها لەژوورەوەش ئەو بزمارانە یان قرتانە درێژەی هەیە و لەژوورەوەش ئەڵقەی بازنەی بچووكی لێوە دادەنرێ، ئەمەش دەنگێكی دیكە دەردەكات و دەنگێكی ناسك و زیقەی لێوەدێ، كوردیش وەك یەكێك لەنەتەوەكانی جیهان، خاوەن دەفی تایبەت بەخۆیەتی لە كوردستان چەندین وەستای دەف دروست كردنمان هەیە و بە جوانترین شێوە دەف دروست دەكەن.
Top