عەفرین شارە خنجیلانەكەی كوردستانی مەزن

عەفرین شارە خنجیلانەكەی كوردستانی مەزن
شاری عەفرین، یەكێكە لەشارە جوانەكانی كوردستانی ڕۆژئاوا، دەكەوێتە شاری حەلەب كە سەنتەری ناوچەی عەفرینە، دەكەوێتە بەشی سەرووی باكووری ڕۆژئاوای سنووری نێوان سوریا و توركیا، كە لەڕۆژئاواوە دەكەوێتە سەر تەلی قوڵ و دواتر ڕووباری ڕەش كە پێكهاتەی سنوورەكان پێكدەهێنێ، عەفرین شوێنێكی چیاییە و بە بەرزی (700 تا 1269)م لەسەر ئاستی دەریاوە، بەناوبانگترین چیاكانی ئەو شارە بریتییە لە(گەری مازن) كە بەشێكە لەچیاكانی تۆرۆس، ڕووبەری ئەو شارە دەگاتە (3850)مەتر دووجا، 75 كیلۆمەتر و پانیی بە درێژایی 55 كیلۆمەتر، عەفرین لەپێشوودا بە (كەرداغ) ناسرابوو، ئەو وشەیەش واتە (چیای كوردەكان) و لەكتێبی شەرەفنامەدا هاتووە كە كەسایەتی كورد بە ناوی (مەند) هەبووە لەو ناوچەیە، دوای ئەوەی شاری حەلەب جیا دەبێتەوە لە نێوان توركیا و سوریا، ئەویش بڕیاری جیاكردنەوەی ئەو شارە دەدات و بۆ ئەوەی شارێك یان میرنشینێكی جیا بێ، شاری عەفرین ناوچەیەكی جۆراوجۆرە لەتەل و چیا و هەروەها ڕووباری عەفرین بەناو ئەو شارە تێدەپەڕێ كە سەرچاوەیەكی كشتوكاڵی و ئاودێری گرنگە بۆ ئەو شارە، ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە دەگاتە (50) هەزار كەس و زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارە كوردن و بە كوردی قسە دەكەن.
Top