وەستان بەسەر بزمارەوە!

وەستان بەسەر بزمارەوە!
كارە سەیرەكان جێگەی نیگەرانی و سەمەرەن، چونكە لەبەرچاوی خەڵكەوە كەسانێك هەن، جۆرە نمایش و كردارێك دەكەن، كە لەبیر و هەستی مرۆڤ دوورە، ئەمەش وادەكات كە ببن بەكەسانی سەیر لەبەرچاواندا، لەزاری ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی كە پیاوێكی چینی بەناوی (لی شین) توانی سەیرترین نمایش بۆ ساڵی (2011) ئەنجام بدات، ئەویش كاتێك بەسەر سەرییەوە توانی لەسەر بزمارێك بوەستێ بەسەراوژێری، واتە لەسەر بزمارێك بوەستێت لەرێگەی سەرییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كێشی ئەو پیاوە (60) كیلۆگرام دەبێ، كاتی وەستانەكەش بۆ ماوەی (10) چركە بوو. لە نەوەدەكانی سەدەی رابردووش یاریزانی كۆنفۆ یادگار عەبدڵڵا دەیتوانی بزمار بەناوچەوانی دابكوڵێ
Top