هاوشێوەی كریستیانۆ خەڵكی كرماشانە

هاوشێوەی كریستیانۆ خەڵكی كرماشانە
زۆرن ئەوانەی شێوەیان لەیەك دەچێ، بەتایبەت ئەوانەی دووانەن، تەنانەت هەندێك لەخەڵك لەدووری یەكترن و كەچی شێوەیان دەچێتەوە سەر یەكتر، ئەمەش وەك ئەوەی لەشێوەی یەكتردا دەركەوتبن، یان هەندێك خەڵك هەن شێوەیان دەچێتەوە سەر كەسایەتیە ناودارەكانی جیهان، بۆ نموونە ئەو گەنجەی لەگوندی (نۆدشە)ی سەر بەپارێزگای كرماشان لەئێران، شێوەی ڕێك دەچێتەوە سەر شێوەی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)، ئەو كوڕە گەنجە ناوی (گۆڤان)ە، ئەویش زیاتر هەڵساوە بەلاسایی كردنەوەی ئەو یاریزانە لەشێوەی قژ داهێنان و تەنانەت لەگەڵ وێنەی كریستیانۆدا وێنەی گرتووە وەك مانای ئەوەی شێوەیان وەكو یەكە، لەڕاستیشدا شێوەیان لەیەكتر دەچێ.
Top