ماكیاژی سادە ستایلێـكی قەشەنگ و شایستە

ماكیاژی سادە ستایلێـكی قەشەنگ و شایستە
جۆری ماكیاژەكان وادەكەن كە شێوازەكانیان جیاوازیان لەگەڵ یەك هەبێ، بەتایبەت كاتێك جۆرە ماكیاژێك دەردەكەوێ یان ئامادەدەكرێ كە لەشێوە كلاسیكەكانەوە دەگۆڕێ و ستایلێكی دیكە دەگرێتە بەر، هەندێك جار دەتوانین لەماكیاژە سادەكانەوە جوانترین دیمەنی جوانی دیاری بكەین، بەتایبەت ئەوانەی پێستی ڕووخساریان ناسكە و بەبێ ماكیاژ جوانتر دەردەكەوێ، دانانی ئەساسێكی سادە، یان تۆخ دەكرێ گەورەترین ماكیاژی لێوە دەربكەوێ، بەتایبەت كاتێك ڕەنگەكان دژی یەكتر دەبن، یان ڕەنگێك لەوەی دیكە زەقتر دەبێ، بۆ نموونە: ئەگەر توانیمان ڕەنگی ئەساس لەڕەنگی زێڕی یان نزیك لەزەرد یان قاوەییەكی كراوە بێ، هەروەها ڕەنگی لێویش سوورێكی تۆخ بێ، لەنێوان ئەو دوو ڕەنگەدا، ستایلێكی هێمن و جوان لەماكیاژێكی سادە دروست دەبێ، چونكە تۆخی ڕەنگی سوورەكە، وادەكات كە ڕەنگی ئەساسەكە بەتەواوی دەرنەكەوێ و جوانییەكە بەرەو ڕەنگە سوورەكە بچێ، ئەو وێنەیەش نموونەی ئەو جۆرە ماكیاژەیە كە بۆ ئاهەنگ و شوێنە گشتییەكان دەكرێ بەكاربهێنرێ.
Top