كۆنترین وێنەی قەڵای هەولێر

كۆنترین وێنەی قەڵای هەولێر
یەكێك لەئاسەوارە كۆن و دێرینەكانی كوردستان، ئەو قەڵا بەرزەی شاری هەولێرە كە بەیەكێك لەقەڵا كۆنەكان دادەنرێ و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ (5000) ساڵ لەمەوبەر، وادیارە لەساڵی 1918 كامێرای وێنەگرتن گەیشتۆتە هەولێر و ئەو وێنەیەی گیراوە، كە وێنەی دەرگای كۆنی قەڵایە و لەخوارەوەش بازاڕێك هەبووە كە بەبازاری (هەراج) ناسراوە و لەوێوە شتومەكیان بۆ كڕین و فرۆشتن بەكاردەهێنا، قەڵای هەولێر لەو كاتە بەشێوەیەكی جوانتر دەركەوتووە، كەچی لەوێنەكەدا بەكۆن دەردەكەوێ، چونكە ئەو كامێرایەی وێنەی پێگیراوە، كامێرایەكی تازە و سەرەتا بووە، بۆیە وێنەكەش بەكوالێتییەكی نزمەوە دەردەكەوێ، تەنانەت لەو ساڵەدا ئوتۆمبێل نەبووە، وەك لەوێنەكەدا دەبینین یەكێك لەئێسترێكەوە دەردەكەوێ، ئەمەش مانای هاتوچۆ لەهەولێر بەوڵاغ و ئەسپ و ڕۆیشتن بووە.
Top