یاری بۆڵینگ لە كوردستان

یاری بۆڵینگ لە كوردستان
بۆڵینگ یەكێكە لەو یارییە خۆش و بەچێژە جیهانیەی كە زۆربەی چینی گەنج و تەنانەت گەورەكانیش حەز بەو یارییە دەكەن، كە یارییەكی جەستە و وزە بەخشینە و بریتییە لەچەند پارچەیەك كە پێی دەگوترێت (بین)، لەدووری چەند مەترێكەوە دادەنرێ، دواتر یاریزان یان هەر كەسێ بیەوێ ئەو یارییە ئەنجام بدات، دەبێ بەتۆپێكی گەورە و نزیكەی (3-4) كیلۆ گرام دەبێ، بیهاوێژی و لەپارچەكان یان بینەكان بدات بۆ كەوتنیان، بەمەش خاڵت بۆ هەژمار دەكرێ، ژمارەی بینەكان (10) پارچەیە و ئەگەر بەشێوەیەكی دروست تۆپەكە بهاوێژی، دەتوانی هەر 10 بینەكە بكەوێنێت و بەمەش سەركەوتوو دەبێ لەیارییەكە، ئەمەش وەك پێشبڕكێیەك دەبێ و كاتێك كۆمەڵە كەسێك لەنێوان یەكتر كێبڕكێ دەكەن بەمەبەستی كامەیان زۆرترین بین بەرداتەوە یان بیكەوێنێ.
Top