گوڵ و گوڵدان بۆ دیكۆری ماڵ

گوڵ و گوڵدان  بۆ دیكۆری ماڵ
جۆرەكانی كەرەستە دیمەنێكی ڕازاوە دەبەخشن لەپێناو دانانی نەخشێكی قەشەنگ لەهەنگاوەكانی دیكۆری ماڵ، هەر ئێكسسوارێك جوانییەكی ڕازاوەی هەیە، بەمەرجێك لەشوێنی خۆی دابنرێ، كە پێویست بێ یان لەگەڵ دیكۆری دەوروبەری خۆی بگونجێ، یەكێك لەو ئێكسسوارانە ئەویش(گوڵ وگوڵدان)ـەكانە، چەندین جۆرە گوڵ هەن كە لەدیكۆری ماڵدا دابنرێن، لەوانە: گوڵ و گوڵدانی سروشتی، گوڵدانی دەستكرد، گوڵی پلاستیك و مەركانە سروشتی و دەستكردەكان، هەروەها وێنەی گوڵ لەناو وێنەدا، ئەوانە گشتیان دیمەنێكی جوانیان هەیە و دەبێتە مۆدەیەك لەدیكۆرەكانی ماڵ، شوێنی دانانی گوڵ و گوڵدانەكان لەنزیك پەنجەرە یان گۆشەی دیوارەكان دادەنرێن، كە ئەوەش لایەنێكی گرنگە لەدانانی ئەو كەرەستانە لەشوێن و جێگەی خۆیدا، پێچەوانەش دەبێتە هۆی نەگونجاندنی دیمەنی گوڵەكان لەدیكۆری ماڵەكەدا.
Top