دەهۆڵ و زووڕنا شایی كوردانە گەرم دەكات

دەهۆڵ و زووڕنا شایی كوردانە گەرم دەكات
شایی كردن هەردەم پێویستی بەدەنگێك دەبێ، بۆ ئەوەی شاییەكە لەگەڵ ڕیتمی دەنگەكە بگونجێ و دەنگەكە وا لەخەڵك بكات بەرەو شایی كردنیان ببات، لەكۆنەوە بە(دەهۆڵ و زووڕنا) شایی دەكرا، پەندێكی كوردی هەیە دەڵێ (دەنگی دەهۆڵ لەدوورەوە خۆشە)، مەبەست لەو پەندە كاتێك لەدوورەوە گوێت لەدەنگی دەهۆڵ دەبێ، تۆش حەز دەكەی بزانی لەو شوێنە چی هەیە و چ جۆرە شایێك لەو شوێنە بەستراوە، دەهۆڵ و زووڕنا، وەك دوو ئامێری میوزیكی كۆنی كوردی، یان لەسەردەمێكی كۆنەوە كورد بەكاریهێناوە بۆ شایی كردن، سەرەڕای ئەوەش دەهۆڵ بۆ كاری ئاگاداری و بانگەواز بۆ بابەتێك بەكاردەهێنرا، جگە لەوەی شەوانە لەمانگی ڕەمەزان بۆ ئاگاداركردنەوەی خەڵك بەكاردەهێنرا و تا ئێستاش بەكاردەهێنرێ، زووڕنا، یەكێكە لەو ئامێرە بچووكەی كە دەنگێكی تیژی هەیە و لەگەڵ دەنگە گرانەكەی دەهۆڵ، ڕیتمێكی میوزیكی خۆش پێكدەهێنن، شێوەی زووڕنا لەلوولێكی كون كراو پێكدێ، كە چەندین كوونی لێكراوە، كاری ئەو كوونانە ڕێگە گرتنە لەدەرچوونی هەوای ناو زووڕناكە لەدەمی زووڕنا ژەنەوە دەچێتە ناو زووڕناكەوە، بۆ ئەوەی گۆڕانكاری بەسەر ڕیتمی میوزكەكە بێت و بەپێ ئەو ئاوازەی دەیەوێ بیژەنێ، لەبەشی بچووكەكەی چەند پەڵكێك هەیە كە هەوای دەم دەكات بەدەنكێگی میوزیك و زیق، لەسەرەوەشدا لوولەكە فراوان بووە ئەوەش بۆ بڵاوكردنەوەی دەنگێكی بۆ ئەوەی گشت لایەك گوێبیستی ئاوازەكە بێ، لەناو كوردا و لەكاتی شاییدا كاتێك زووڕنا ژەن دەچێتە لای كەسێكی دیاریكراو، بەسەری دا هەڵدەڵێ، ئەوە مانای داوای (شاباش)ی لێدەكات، ناچار ئەو كەسە بڕە پارەیەك دەدات بەزووڕنا ژەنەكە، ئەمەش بەڕێژەیەكی كەم ئەنجام دەدرێ، زووڕنا لەدار دروست دەكرێ و زیاتر لەداری گوێز، چونكە دارێكی بەهێزە و دەنگدانەوەی كەمە.
Top