خریل لە كۆنەوە بۆ ددانەكان بەكارهێنراوە

خریل لە كۆنەوە بۆ ددانەكان بەكارهێنراوە
رەوەند بەختیار /سلێمانی
خریل ئەو ڕووەكە وشك كراوە كوردەواری و ڕەسەنەیە كە لە دێر زەمانەوە توانراوە سوودی لێوەربگیرێت، بۆ پاككردنەوەی ددانەكان لە سەردەمێكی زوودا كە كەلوپەلەكانی پاككردنەوەی ددان بەو شێوەی ئێستا بەرفراوان و پێشكەوتوو نەبوو. خریل وەك پاككەرەوەیەك بەكارهاتووە بۆ پاككردنەوەی ددانەكان باپیران، توانیویانە سوودی لێوەوەربگرن و بەكاری بێنن كە تا ئێستا لەهەندێ شوێن بەكارهێنانی هەر ماوە وەك دەوترێ سوودیش بە دەم و ددان دەگەیەنێ لە بواری تەندروستی و شتێكی پاكە و زیانی بۆ ددانەكان نییە.
Top