بارە دار!

بارە دار!
كارێكی كۆنە و تایبەت بە میللەتی كوردە، كە لە سەردەمی پێشوودا وەك سەرچاوەیەكی وزە بەكاردەهێنرا بۆ ئاگر كردنەوە، ئینجا ئەو ئاگرە بۆ زۆر شت بەكاردەهێنرا، زیاتر بۆ گەرمكردنەوە و ئامادەكردنی چێشت و تەندوور و نان كردن، بارە دار بریتییە لەوەی كە ئافرەتان و پیاوانی كورد، بەڵام زیاتر ئافرەتان دەچوون بەرەو شاخ و كێوەكان كە داری لێوە بووایە، ئەوانیش بە تەورێك داریان دەبڕی و دەیان كرد بە بارێك لەسەر پشتیان دادەنا و ئیتر بەرەو ماڵیان دەهێنایەوە، ئەمەش یەكێكە لەو كارە قوڕسانەی كە ئافرەتی كورد پێوەی سەرقاڵ بووە و بەم ماندوو بوونیەوە خەریكی كۆكردنەوەی سەرچاوەی وزە بوون، كەچی ئێستاش كارەكان ئاسان كراون، هەمان ئەو كارە ئێستاش لە گوندەكانی كوردستان درێژەی هەیە، ئافرەتانی دەست و بازوو زێڕین لەسەر ئەو كارە جوانەیان بەردەوامن و داری وشك یان دار لە شوێنە بەرزەكانەوە بەرەو ماڵەكانیان دەهێننەوە و دواتر وەك وزەیەكی گەرمی بۆ كاری خۆیان بەكاریدەهێنن.
Top