كراسێكی بووكێنی (3) كیلۆمەتر درێژە

كراسێكی بووكێنی (3) كیلۆمەتر درێژە
كراسە جوانەكانی بووك، لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەكی جوان و رازاوە دروست دەكرێن، كەچی ئەو كراسە شتێكی تایبەتی هەیە، كە بە شێوەیەكی زۆر درێژ دروست كراوە، زیاتر لە (3) كیلۆمەتر، ئەمەش كاتێك هەردوو بووك و زاوای ئیتاڵی لە شاری(كاساڵ) توانییان درێژترین كراسی بووك ئامادە بكەن بۆ رۆژی هاوسەرییان، ئەو خانمە بووكە ناوی (ئیلینا دی ئەنگلیز)ە و كچی سەرۆكی ئەو شارەیە، دوای ئەوەی لەسەر داوای كچەكە كراسێكی درێژی بۆ ئامادەكرا كە درێژییەكەی زیاتر بوو لە (3) هەزار مەتر، ئەمەو لە رۆژی ئاهەنگدا، زۆربەی قوتابیانی ئەو شارە خەریكی هەڵگرتنی كراسەكە بوون.



Top